راگەیاندنی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ھەولێر رایگەیاند، لە ناوبازاڕی کۆیە دەستڕێژی گولـلە لە سەرتاشخانەیەک کراوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
راگەیاندنی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ھەولێر رایگەیاند، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەناو بازاڕی قەزای کۆیە دەستڕێژی گولـلە لە سەرتاشخانەیەک کراوە و نزیکەی ۱۷ گولـلە بەر دوکانەکەکەوتووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو ھەواڵانەی باس لەوەدەکرێت لە کاتی سەرەگرتن بۆ سەرتاشی تەقەکەرەکە دەستڕێژی گولـلەی کردبێت، دوورن لە راستیەوە، چونکە ئەوکات شەوبووە و دوکانە داخراوبووە.
لەھەفتەی رابردوودا، لە شاری ھەولێر ژمارەیەک ھاوڵاتی سەردانی چێشتخانەیەکی سەروپێیان کردبوو، خاوەنی چێشتخانەکە پێی وتوون، کە خواردن تەواوبووە، بەوھۆیەشەوە دەمەقاڵێ دروستبوو و ئەو کەسانەش دەستڕێژی گولـلەیان لە چێشتخانەکە کرد و چەند کەسێک برینداربوون.


