×

دەمیرتاش بە دۆسیەیەکی نوێ تۆمەتبارکراوە

 2022-04-02
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
داواکاری گشتی تورکیا دۆسیەیەکی نوێ لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە دەکاتەوە و بە "پروپاگەندە بۆ تیرۆر" تۆمەتباری دەکات.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەحمەد ئاڵتون، داواکاری گشتی یاداشتی  بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ئامادەکردووە و لە ئێستاشدا دۆسیەیەکی نوێی لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش کردووەتەوە.

دۆسیەکە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرەوە پێشکەش کراوە و دەمیرتاش-ی بە "پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوی تیرۆر" تۆمەتبار کردووە.

لەو راپۆرتەدا کە لە ئێستادا پێشکەش بە دادگا کراوە بانگەشەی ئەوە کراوە دەمیرتاش لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ پەیامی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ی بڵاوکردۆتەوە، ئەوەش پڕوپاگەندەیە بۆ رێکخراوی تیرۆر.

سەبارەت بە سزادانی ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، داواکاری گشتی داوای کردووە لە ١ تا ٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام تائێستا داواکارییەکە لەلایەن دادگای سزای قورسی ئەنقەرەوە قبوڵ نەکراوە.

 


‌نوێترین