×

چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت

 2022-04-07
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبێت لەگەڵ شارەزایان و لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتی ھەرێمەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوت، بەئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت، وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نیشتیمانی نەوت تاوتویی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێمیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بەراوردی نێوان گرێبەستی خزمەتگوزاریی و ھاوبەش بۆ بەرھەمھێنانی نەوت، پێداچونەوە بە گرێبەستەکانی ھەرێم و نمونەی گرێبەستەکان خراونەتەڕوو.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ١٥ی شوباتی رابردوو بڕیاریدا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە ھەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ. 

دوای بڕیارەکەش، حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێم دەبێتە ھۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە و ھەرێم دەستبەرداری مافەکانی نابێت کە لە دەستوری عێراقدا جێگیرکراون.

بریاریشە ھەفتەی داھاتوو حکومەتی ھەرێم شاندێک بنرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێم.

 


‌نوێترین