×

دوای ھەولێر فڕۆکەخانەی سلێمانیش سەرجەم گەشتەکانی راگرت

 2022-04-07
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، کە بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە، ئەمەش کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەیە کە بۆتە ھۆی داخستنی فرۆکەخانە.

پێشتریش فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لەھەرێم کردووە سەرجەم گەشتەکانی راگرت.

 


‌نوێترین