×

بەھای بیتکۆین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێ

 2021-02-09
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەھای بیتکۆین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمرۆ سێشەممە لە ماوەی کاتژمێرێکدا سێجار ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.

بەھای یەک دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممدا، گەیشتە ٤٧ ھەزار و ٤٦٠ دۆلار کە لە مامەڵەکانی سەرەتای ئەمساڵدا، گەیشتبووە ٣٨ ھەزار دۆلار.

دوای ئەوەی بەھای یەک دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین گەیشتە  ٤٥ ھەزار دۆلار، بەوەش ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد و بەرێژەی لە ١٦% بەرزبووەوە.

لە جاری دووەمدا ژمارەی پێوانەیی دووەمی تۆمارکرد و بووە ٤٦ ھەزار دۆلار، ھاوکات لە بەرزبوونەوەی سێیەمدا کە لە ماوەی یەک کاتژمێردا تۆمارکراوە بەھای یەک دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین گەیشتە ٤٧ ھەزار و ٤٦٠ دۆلار کە بەرێژەی ٢٢% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

بەھای بیتکۆین لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە بەرێژەی ٣٠٠% بەرزبووەوە.

تا ئێستا دراوە ئەلکیترۆنییەکان لە نێویاندا بیتکۆین لەژێر کۆنترۆڵی بانکە نێودەوڵەتییەکاندا نیین و تەنھا لە رێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

 


‌نوێترین