×

تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە سنوری دھۆک راگەیاند

 2021-02-11
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە چیای گارە لە سنوری دھۆک دوو سەربازیان کوژراون و چوار سەربازی دیکەش برینداربون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوێنێ ھێزێکی سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی "چنگی ھەڵۆ"یان بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچیای گارەی سنوری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دھۆک دەستپێکردووە و بەھۆیەوە دوو سەربازیان کوژراون و چوار سەربازی دیکەش برینداربون.

لەبەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، تورکیا ھێزی سەربازیی لەسەر چیای گارە دابەزاند کە پێکھاتبو لە دوو ھەزار و  ٢١٨ سەرباز و ئۆپراسیۆنێکیان لەژێر ناوی ""چنگی پڵنگ ٢" دەستپێکرد بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گارەی سنوری پارێزگای دھۆک.

 


‌نوێترین