×

گەورەترین بازاڕ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان سوتا

 2021-02-13
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
گەورەترین بازاڕ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەھۆی ئاگرکەوتنەوە سووتاوە و زیانێکی زۆری بە دووکاندارەکان گەیاندوە و زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.

بپێی میدیاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ١٣ی شوبات ئاگر لە بازاڕی کەلوپەلی بیانی لە شاری مھاباد کە بە گەورەترین بازاڕی ئەو شارە دادەنرێت کەوتەوەو بەھۆیەوە دوو كەس گيانيان لەدەستداوە چەندین ھاوڵاتيش بریندرابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراوان.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەھۆی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری دووکانەکان و کەلوپەلی ناو دووکانەکانی ئەو بازاڕە سووتان و زیانێکی زۆری بە خاوەن دووکانەکان گەیشتووە و زیاتر لە ٣٠%ـی دووکانەکان سووتاون.

 


‌نوێترین