×

کۆشکی سپی: مافی خۆمانە وەڵامی ھێرشەکانی سەر ھەولێر بدەینەوە

 2021-02-16
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کۆشکی سپی رایگەیاند ، سەرۆکی ئەمریکا لە ھەرکاتێکدابێت مافی وەڵامدانەوەی ھێرشە موشەکیەکەی سەر ھەولێری ھەیە.

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا مافی وەڵامدانەوەی ھێرشە موشەکیەکەی ھەولێر ھەیە،‌ بەڵام چاوەڕێیی دیاریکردنی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشانە دەکات.

رونیشیکردەوە، "لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان لە عێراق لە پەیوەندیداین بۆ دیاریکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشە موشەکیەکەی سەر ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان.

شەوی رابردوو چەند موشەکێک بەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر کەوتن، بووە ھۆی گیانی لە دەستدانی کەسێک و برینداربوونی ٨ کەسی دیکە، ھەروەھا زیانی ماددیی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گەیاندووە.

 


‌نوێترین