×

نرخی نەوت بۆ سەرو ٦٥ دۆلار بەرزبووەوە

 2021-02-18
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد و یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە،١٨ شوباتی ٢٠٢١، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆمارکرد و بووە ٦٥ دۆلار و ٢٧ سەنت بووە، کە لە سەرەتای مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٩دا لەو ئاستەدا بووە. 

ھاوکات نەوتی خاوی خۆرئاوای تەکساسی ئەمریکا ١.٢%ی نرخەکەی زیادیکردوە و یەک بەرمیل بەرامبەر ٦١ دۆلار و ٩٠ سەنتە.

ھۆکارەکەشی پابەندیەکانی بەرھەمھێنەرانی نەوتی ئۆپیکە بە کەمکردنەوەی ئاستی ھەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیھانە لە پێناو بەرزکردنەوەی نرخەکان ئەوەش وای کردووە، نرخی نەوتی جیھانی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، ھۆکاری بەردەوام بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیادبونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا لە جیھاندا و دابەزینی بەردەوامی ژمارەی توشبوان.

 


‌نوێترین