لە پەخشی راستەوخۆدا لە وڵاتی ئیکوادۆر چەکدارێک ھێرش دەکاتە سەر پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی تەلەفزیۆنی (دایریک تی چی سپۆرت) و موبایلەکانیان دەدزێت.
دیگۆ ئۆردینۆلا، پەیامنێری کەناڵی تەلەفزیۆنی (دایریک تی چی سپۆرت) لە شاری گوایاکول لە ئیکوادۆر لە کاتی ئەرکی رۆژنامەوانیدا لە پەخشی راستەوخۆدا چەکدارێک بە دەمانچەکەی ھێرش دەکاتە سەر پەیامنێر و وێنەگری کەناڵەکە و بە زەبری چەکەکەی موبایلەکانیان لێدەستێنێت و ھەڵدێت.
بەپێی گرتەی ڤیدیۆیی کە پەیامنێرەکە بڵاویکردووەتەوە چەکدارەکە لەگەڵ دوو ھاورێی تری بە ماتۆرسکیل ھەڵدێن و پۆلیسی وڵاتەکەش بەدوای چەکدارەکانەوەن بۆ دەستگیرکردنیان.