سایتی بۆڵدسکای بڵاویکردەوە ، چای ھەنار کە لەدەنکەکەی یان لە توێکڵەکەی دروستدەکرێت بە تێکەڵکردنی لەگەڵ چای سروشتیدا ، سودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
سایتی بۆڵدسکای بە پشت بەستن بەلێکۆڵینەوەیەکی ھاوبەشی زانایانی ھەردوو زانکۆی ستەیت نیوجێرسی و تێنیسی بڵاوی کردوەتەوە، خواردنەوەی چای ھەنار بەرگری لەش بەھێز دەکات و زۆربەی ڤایرۆسە زیانبەخشەکان لەناو دەبات و دژ بە ھەوکردنیشە.
رونیشیکردەوە، چای ھەنار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەکار دەھێنرێت بەھۆی ئەوەی بەرگری لەش بەھێز دەکات و ھەروەھا رێگریش دەکات لەوەی توشی نەخۆشییەکانی بەکتریا و ڤایرۆس بیت .
بەپێی لێکۆڵینەوەکە، چای ھەنار لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دەماغ و زەھایمەر دەتپارێزێت و بەھەمان شێوە رێگرە لە زیادبوونی کێشی لەش و بەسودە بۆ ئێسکەکان.