×

یەکەم توشبوونی مرۆڤ بە شێوەی گۆڕاوی ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا

 2021-02-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دەسەڵاتدارانی روسیا ئاشکرایانکرد، یەکەم حاڵەتی توشبونی مرۆڤ بەشێوەی گۆڕاوی ئەنفلۆنزای باڵندە (H٥N٨) لەوڵاتەکەیان تۆمارکراوە.

ئانا پۆپۆڤا، سەرۆکی دەستەی فیدڕاڵی روسیا بۆ پاراستنی مافی بەکارھێنەران جەختیکردەوە زانایانی ئەنفلۆنزا و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان یەکەم حاڵەتی توشبونی مرۆڤیان بەشێوەی گۆڕاوی ئەنفلۆنزای باڵندە (H٥N٨) لەناو کارمەندانی کارگەیەکی پەلەوەردا بەدیکردووە.

راشیگەیاند، ئەو حاڵەتە لەکارگەیەکدا تۆمارکراوە کە ساڵی رابردوودا ئەنفلۆنزای باڵندەی تێدا دەرکەوتوە.

پۆپۆڤا راشیگەیاند، ئەو حاڵەتانەی شێوەی گۆڕاوی ئەنفلۆنزای باڵندە ئێستا تەندروستییان باشە، زوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە بەبێ دەرکەوتنی نیشانەکان تیایاندا.

بەرپرسانی روسیا ئاماژەشیان بەوەشکردوە، رێکاری پێویست گیراوەتەبەر بەجۆرێک کە گەرەنتی ئەوە کراوە کە رێگری لەبڵاوبونەوەی بکرێت،  ھاوکات رێکخراوی تەندروستی جیھانییان لەوبارەوە ئاگادارکردووەتەوە.

 


‌نوێترین