×

لەبارەی رێکەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق روونکردنەوە دەدرێت

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رێکەوتن لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە بۆ پێکھێنانی ھێزێکی ھاوبەش بۆ پرکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکێشەلەسەرەکان.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی ھاوبەش رێکەوتن لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کراوە بۆ پێکھێنانی ھێزێکی ھاوبەش و کردنەوەی شەش سەنتەری ھەماھەنگی بۆ پرکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکێشەلەسەرەکان.

وتیشی، لەو شەش سەنتەرە ھاوبەشە تەنھا دوو سەنتەری سەرەکی ناوەندی لە ھەولێر و بەغدا کراونەتەوە و چوار سەنتەرەکەی تر لە خانەقین و مەخمور و موسل و کەرکوک تا ئێستا نەکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ئەو رێکەوتنە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 


‌نوێترین