×

حکومەتی ھەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی راگەیاند

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و پرۆسەی دابەشکردنەکەش بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ ی شوباتی ٢٠٢١ ، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم لە ٢٥ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکات و پرۆسەی دابەشکردنەکەش، بە پابەندبوون بە ڕێکارە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەش کرد،وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەت دەبێت کە موچە وەردەگرێت، لەکاتی دابەشکردنەکەشدا، پێویستە ھەندێک لە ڕێکارە تەندروستییەکانی وەک بەستنی ماسک و دووری نێوان کەسەکان ڕەچاو بکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا موچە ھەموو مانگێک بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەپێی داھاتی بەردەستی حکومەت دابەش دەکرێت و لە ھەموو ٢٥ی مانگێکدا دابەشکردنەکە بەڕێوەدەچێت.

 


‌نوێترین