×

خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان رگەیەنرا

 2021-02-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بڕیارە تاوەکو رۆژی یەکشەممە ٢٨ی شوبات بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ، وەازرەتی دارایی و ئابوری ھەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکەش رۆژی پێنجشەممە ٢٥-٢-٢٠٢١ وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی ٨٠ و ٧٠، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، مووچەی سەربەرزیی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانیش وەزارەتی دارایی بە نیازە بۆ ئەم مانگەش رێژەی لێبڕینی موچە بە ٢١% دیاریبکات.


‌نوێترین