×

لیژنەی دارایی: پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی ھاتوە

 2021-02-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی ھاتوە، تەنھا مادەی (١١) ماوەتەوە، کە تایبەتە بە پشک و پابەندبونەکانی ھەرێمی کوردستان لەو پڕۆژەیەدا.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوا بەدوای داواکاریەکان و فشارەکان بۆ پەلەکردن لە ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق ١٥ی ئەم مانگە،‌ نوسراوێکیان ناردوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق،‌ پێیان راگەیاندون وردەکاریەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ تەواوبوە و ئامادەییە بۆ دەنگدان، تەنھا ماددەی ١١ لەو پڕۆژەیە ماوەتەوە بە ھەڵپەسێردراوی، کە باس لە پابەندییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، وەک رادەستکردنی نەوت و داھاتەکانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چەند کۆبونەوەیەکدا ھەوڵی لێکنزیکبونەوەی لایەنەکانیان داوە بۆ رێککەوتێنێکی گشتگیر لەسەر ماددەی ١١ لە پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، "بودجەی گشتی عێراق مافی ھەمو ھاوڵاتیانی عێراقی زامنکردوە، لە فەرمانبەران و کارمەندانی تایبەت و ھاوڵاتیانی ئاسایی، ھەروەھا دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگورزایەکان و بوژانەوەی کەرتی تایبەت".

 


‌نوێترین