×

منداڵێکی عێراقی لەلایەن فەرمانڕەوای دوبەیەوە چارەسەردەکرێت

 2021-02-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی بەبڕی دوو ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلار چارەسەری منداڵێکی عێراقی لەئەستۆگرت، کە توشی نەخۆشیەکی دەگمەن بوە و باوک و دایکی توانای دابینکردنی پارەکەیان نیە.

بەپێی میدیاکانی ئیمارات، دوای ئەوەی دایکی کچێکی تەمەن ١٩ مانگ توانای دابینکردنی چارەسەری نەخۆشیەکەی کچەکەیان نیە و داوا لە محەمەد بن راشد، جێگری سەرۆکی ئیمارات دەکات، بەھانایانەوە بچێت و ناوبراویش ئامادەیی تەواوی تێچونی چارەسەری منداڵەکەیانی لەئەستۆ گرت.

بە پێی میدیاکان، ئەو منداڵە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی پێویستی بەبڕی دوو ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلارە، ئەو چارەسەرەش بەر لەوەی تەمەنی بگاتە دوو ساڵ دەبێت بە نەشتەرگەری وەریبگرێت، بۆ ئەوەی نەخۆشیەکە تێپەڕێنێت و چاک ببێتەوە.

منداڵەکە ناوی لاڤین ئیبراھیمە و دڕ‌کەپەتکی ئازاری پێگەیشتوە و بەھۆی کرۆمۆسۆمی بۆماوەییەوە توشی بووە و ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت و توشی ئیفلیجی کردووە.

لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دایکی منداڵەکە پەیامێکی ئاڕاستەی شێخ محەمەد بن راشد ئەل مەکتوم کرد و وتی، "بەناوی خۆم و منداڵەکەم، پەیامێکی بەپەلەی تەنگانەتان بۆ دەنێرم، کچەکەم نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنی ھەیە، چارەسەرەکەی لەوڵاتی من (لە عێراق) بونی نییە، ھەروەھا لە عێراق زۆر ھەوڵمداوەو رێگاکانم ھەموی گرتوەتەبەر تەنھا چارەسەرەکەی لە دوبەی ھەیە".

تێچوی چارەسەرکردنی منداڵەکە بە دەرمانێکی پزیشکی داھێنەرانەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی و بەرپرسانی تەندروستی ئیماراتەوە پەسەند کراوە و دەرمانەکە نرخەکەی گرانترین دەرمانی پزیشکییە لە ‌جیھاندا.

ھاوکات محەمەد عەوادی، پزیشک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی جەلیلیەی تایبەت بە منداڵان لە ئیمارات رایگەیاند، دوای بەدەستھێنانی دەرزیەکە لە کۆمپانیای بەرھەمھێنەر، پڕۆسەی چارەسەرکردنی لاڤین لە چەند رۆژێکی کەمدا دەستپێدەکات، کە دەبێتە سێیەم منداڵ کە ئەو چارەسەرەی بۆ بەکاربھێندرێت.

محمد بن راشد يتكفل بعلاج طفلة عراقية بأغلى عقار في العالم | فوشيا

محمد بن راشد يتكفل بعلاج طفلة عراقية مصابة بمرض نادر


‌نوێترین