×

مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا دەیەوێت شەڕی براکوژی دروست بێت

 2021-03-02
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت شەڕ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی باکوری کوردستان رووبدات.



مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات باسی لەوەشکردووە، ھەرێمی کوردستان دەتوانێت لە بواری سیاسی و بازرگانی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان بکات، وتیشی، ھیواخوازن ھەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت.

ھاوکات لەبارەی رۆڵی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سوریا، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات باس لەوەدەکات، بە گەشبینییەوە پـێشوازی لە بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن دەکەن، دەشڵێت، چاوەڕوانن رۆڵێکی گەورە ببینێت بۆ راستکردنەوەی ھەوڵەکانی ئیدارەی پـێشوو.
 
 


‌نوێترین