×

ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویسته‌ هه‌مووان بیزانین

 2021-03-02
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ رۆژێك ده‌بێت سودیان لێوه‌ربگریت

 

١. ئەگەر لە ناو ئۆتۆمبێلێک گیرت خوارد و ویستت جامەکەی بشکێنیت ، ھەوڵی شکاندنی گۆشەی جامەکان بدە نەک ناوەڕاستەکەی چونکە گۆشەکان لاوازتر بۆ شکاندن.
٢.ئەگەر لە ناو باڵەخانەیەک گیرت خوارد کە ئاگری تێبەر بوە ، ھەوڵ بدە لە شوێنێکی نزیک ئەرزەکە ھەناسە ھەڵمژیت چونکە ھەواکە لەوێوە زیاتر تەندروستە.
٣.ئەگەر توشی ڕفاندن بویت و تۆیان خستە ناو ئۆتۆمبێلێک ، ھەوڵ بدە بە پێی توانا شوێنپێیەک بە DNA بەجێ بھێڵیت بۆ نمونە تفێک بکە یاخد تاڵێک موو لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەجێ بھێڵە.
٤. ئەگەر ڕوبەڕوی دەستدرێژی بویتەوە ھەوڵ بدە لە قوڕگ یاخود ملی بدەیت نەک لە دەموچاوی.
٥. ئەگەر ڕوبەڕوی کوشتن بویتەوە ھەوڵ بدە بە نینۆک کەسەکە بریندار بکەیت بۆ ئەوەی شوێنپێی DNAی بەھۆی نینۆکەکەت لەسەر جەستەی کەسەکە بمێنێتەوە.
٦.مۆبایلەکان بۆ حالەتی لە ناکاو پێویستیان بە سیم کارد نیە ، واتە ئەگەر لە شوێنێک توشی حالەتێکی لە ناکاو بویت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ٩١١ یاخود ٩٩٩ بکە و ئۆتۆماتیکی پەیوەندی دەڕوات بۆ بنکەی بەرگری شارستانی تایبەت بەم وڵاتە.
٧.ئەگەر لە ناو ئۆتۆمبێلێک گیرت خوارد ئەنیشکت بەکار بھێنە بۆ شکاندنی جامی ئۆتۆمبێلەکە.
٨.ئەگەر ڕۆشتیتە وڵاتێک کە ھەبونی زریان لەم وڵاتە شتێکی باوە ، وە لە دورەوە زریانێکت بینی کە وا دەردەکەوێت جێگیرە و جوڵە ناکات بە ھیچ ئاراستەیەک ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە بەرەو ڕوی تۆ دێت.
٩.ئەگەر بە چەقۆ لێتدرا و چەقۆکە لە شوێنی لێدانەکە بەجێما ، ھەرگیز چەقۆکە دەرمەھێنە چونکە ئەوە تاکە شتە کە ڕێگری دەکات لە ھاتنە دەرەوەی خوێن و ئەگەر چەقۆکە دەربھێنیت خوێنبەربونێکی زۆر ڕوودەدات.


‌نوێترین