×

ئێران بڕیاری سزادانی ١٣ کەسی بەهۆی پشتیوانی لە رۆژئاوا دەرکرد

 2021-03-14
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان سزای ٦ مانگ زیندانی بۆ لێدانی ٣٠ قامچی بۆ ١٣ چالاکوانی مەدەنیی ئەو شارە دەرکرد.


رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەوبارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، بۆ ھەر یەک لە فواد یووسفی، ئەفشین رەحمانی، کەماڵ کۆنەپۆشی، سەید ئومید سەجادی، شەھاب زەمانی، موبین نادری، تاریق رۆستەمی، دیاکۆ تابا، ھیمەت کەریمی، مەھدی تارقی، سەید ئومید حەقپەرست، عەلی یەعقووبی و محەمەد نادری سزای ٦ مانگ زیندانی و لێدانی ٣٠ قامچییان بۆ بڕاوەتەوە.

ئەو سزایە لەلایەن دادگای مەریوانەوە بەسەر ئەو ھاوڵاتییە گەنجانەدا سەپێنراوە و جێبەجێکردنی سزاکە بۆ ساڵێک دواخراوە.

ھۆکاری سەپاندنی ئەو سزایە بەسەر ئەو چالاکوانانەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا خەڵکی مەریوان لە دژی ھێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە پارکی میللەتی ئەو شارە کۆبوونەوە و ئەو ھێرشە داگیرکەرییەیان ئیدانە کردبوو.


‌نوێترین