×

ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان و براكه‌ی

 2021-03-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


دوای ساڵێك له‌ چاوه‌ڕوانیی رۆژی ٢٥ ی مانگ محه‌مه‌د ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا كه‌ پێنج خوله‌كی خایاندووه‌.

محه‌مه‌د ئۆجه‌لان له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه‌ به‌ میدیاكانی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، زەنگ لێیداوە و کە وڵامی داوەتەوە، عەبدوڵلا ئۆجالان   پێی راگەیاندووە، "تۆ چۆن ھاتیتە ئەم جێگایە؟ کێ تۆی ھێنا؟ تۆ ئێستا لە کوێی؟"

محەمەد ئۆجالان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: کاکم بۆ ئەم دۆخە وتی، 'ھەم تۆ و ھەم دەوڵەت ھەڵە دەکەن. ھۆکارەکەشی ئەمەیە کە ساڵێکە بە ھیچ شێوەیەک چاوپێکەوتن نییە. ئەمە لە یاساکانی دەوڵەتدا جێگەی نابێتەوە، لەناو ھیچ یاسایەک دا نییە. ھاتنی تۆ ھەڵەیە و زۆر مەترسیدارە. دەوڵەتیش زۆر مەترسیدارە. ئەمە راست نییە. ئەگەر چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت پێویستە لە چوارچێوەی یاسادا رێکبخرێت. نابێت دوای ساڵێک بە دڵی خۆیان لە رێگەی تەلەفۆنەوە چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. سەرۆک دوبارە وتی، "ئەوەی ئێوە دەیکەن ھەڵەیە. دەوڵەتیش ھەڵە دەکات. ئێوەش بەو شێوەیە. راست نییە. ئەمە ھیچ کاتێک قبوڵکراو نییە. لە ھەمانکاتدا زۆر مەترسیدارە. ئایا ئێوە دەزانن کە ئێوە خەریکی چین؟ من دەمەوێت پارێزەرەکانم ببینم و چاوم پێیان بکەوێت. ئەمە شتێکی یاساییە. ٢٢ ساڵە لێرەم. ئەم کێشەیە باشە چۆن دەبێت؟ ئەم کێشەیە بە تەنھا بە یاسا دەتوانرێت چارەسەر ببێت. بۆچی سەردانی ئێرە ناکەن؟ ئەگەر چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدرێت، پێویستە لەگەڵ پارێزەران بێت. لەبەر ئەوەی دۆخەکە ھەم سیاسی و ھەم یاساییە."

'ئەم قسەکردنە زۆر ھەڵەیە و ئەمە چاوپێکەوتن نییە'

محەمەد ئۆجالان باسی ئەوەشی کرد کە بە عەبدوڵلا ئۆجالان  رایگەیاندووە، یەکێک لە ھۆکارەکانی دیکەش کە داوای چاوپێکەوتنی کردووە، پرسی چالاکی مانگرتن لەخواردنە لە زیندانەکاندا کە لەدژی گۆشەگیری راگەیەنراوە و  من نامەوێت ھیچ کەسێک بۆ من لە ئەنجامی چالاکی مانگرتندا لە زینداندا بمرێت. ئەمەم پێشتریش وتبوو، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە، پێویستی بەوە نییە. ئەوە شتێکی زۆر قوڕسە. پێویستە ئێوە بیبینن.


محەمەد ئۆجالان رایگەیاند، ئەو باسی ئەوەی کردووە کە پەیوەندیەکە بچراوە و دواتر پێیان وتووە، پێویستە چاوەڕی بکات.

محەمەد ئۆجالان باسی له‌وه‌شكرد دواتر جارێکیتر زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا. کەسێکی دیکە قسەی کرد. پێی وتم پێویستە بمێنمەوە و لەوێ نەچمە دەەرەوە. ١٠ – ١٥ خولەک چاوەڕێم کرد، وتم ئیدی زەنگ نایەت. بە بەرپرسێکی ئەوێم وت. دواتر بە منیان وت، 'چاوپێکەوتن کۆتایی ھاتووە."


‌نوێترین