×

له‌هه‌رێمی كوردستان وشكه‌ ساڵیی راده‌گه‌یه‌ندرێت

 2021-04-06
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە سەبارەت بە راگەیاندنی وشکە ساڵی لە ھەرێمی کوردستان.

حسێن کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو وەزارەتەکەیان کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی ئەنجام دەدات، بۆ ھەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی وشکەساڵی.

باسی لەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتێک لەمبایەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی وشکە ساڵی.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ١٢ ساڵی رابردوو كه‌مترین باران باریوه‌


‌نوێترین