×

رۆژنامەنوسانی بێسنور: لە ھەرێم ھیچ سنورێک بۆ سزادانی ئەو ڕۆژنامەنوسانە نییە کە رەخنە لە خێزانە فەرمانڕەواکان دەگرن

 2021-04-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور رایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ھیچ سنورێک بۆ سزادانی ئەو ڕۆژنامەنوسانە نییە کە رەخنە لە خێزانە فەرمانڕەواکان دەگرن

لە راپۆرتێکی رێکخراوەکەدا ھاتووە،  رۆژنامەنوسان لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانانەی لە ژێر ئەشکەنجە یان ھەڕەشە وەرگیراون، زیندانیی دەکرێن.

باسی لەوەشکردووە، ھەندێک لە رۆژنامەنووسانی ھەرێم لە دۆخی ناڕووندا گیانیان لەدەستداوە .


ھاوکات بەپێی ریزبەندییەکیی رێکخراوەکە، عێراق پلەی ١٦٣ ھەمین وڵاتی وەک خراپترین وڵات بۆ ئازادی راگەیاندن و رۆژنامەگەری گرتووە.


‌نوێترین