×

ده‌رزیی ئاو به‌ناوی ڤاكسینه‌وه‌ به‌ ١٠٠٠ دۆلار فرۆشراوه‌

 2021-04-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ویلایەتێکی مەکسیک ڤاکسینی ڤایزەر ساختەکراوە و دەرزییەکی ئاو بە ١٠٠٠ دۆلار فرۆشراوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، پۆلیس لە ویلایەتی نۆی فۆلیۆنی مەکسیک دوای پشکنینی نۆرینگەیەک بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو نۆرینگەیە ڤاکسینی ڤایزەری ساختەکردووە و دەر‌زی ئاوی بۆ کوتانی  ٨٠ ھاوڵاتی بەکارھێناوە و بۆ ھەر کوتانێکیش بڕی ١٠٠٠ دۆلاری وەرگرتووە.
باسی لەوەشکردووە، لە پۆڵەندا دەسەڵاتداران لە باڵەخانەیەک ڤاکیسنی ساختەیان دۆزیوەتەوە و کۆمپانیای ڤایزەریش تاقیکردنەوەی لەسەر ڤاکسینەکان کردووەو دەرکەوتووە ساختەن
 


‌نوێترین