×

ورده‌كاریی دوو رێكه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ

 2021-04-30
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


یەکێتی و گۆڕان گەیشتنە رێککەوتن بۆ ھەڵبژاردنەکان و بە یەک لیست بەشداریی دەکەن، بەپێی زانیارییەکانیش بە نێوەندگیری ئێران، یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوویش رێکەوتوون بۆ کاری پێکەوەیی.

بەپێی زانیارییەکان، لە سنوری ناوەندی سلێمانیدا، گۆڕان چوار کاندیدی دەبێت و یەکێتیش پێنج کاندید، کۆمەڵ تەنیا لە دوو بازنەی سلێمانیدا کاندیدی دەبێت و یەکگرتووش یەک کاندیدی دەبێت.

لە سنوری راپەڕین و رانیەشدا، کۆمەڵ و گۆڕان یەک کاندیدیان دەبێت، یەکێتیش دوو کاندیدی دەبێت، بەڵام یەکگرتوو کاندیدی نابێت.

ھاوکات، لە سنوری گەرمیان، گۆڕان یەک کاندیدی دەبێت و یەکێتی دوو کاندیدی دەبێت، بەڵام کۆمەڵ و یەکگرتوو کاندیدیان نابێت، بەپێی رێککەوتنی نێوانیشیان لە تەواوی بازنەکانی پارێزگای سلێمانی، یەکێتی ھاوکاریی گۆڕان دەکات بۆ دەرچوونی کاندیدەکانی.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، گۆڕان لە پارێزگاکانی ھەڵەبجە و دھۆک کاندیدی بۆ ئەم ھەڵبژاردنە نابێت و لە ھەولێریش گۆڕان یەک کاندیدی دەبێت، بەڵام یەکێتی سێ کاندیدی دەبێت و کۆمەڵی دادگەریش کاندیدی نابێت.

هاوكات یەکێتی لە کەرکوک ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامیدا کردووە و پشتگیری کاندیدەکانی یەکێتی دەکەن و کاندیدیان لە کەرکوکدا نابێت، ھەر لە کەرکوک گۆڕان تەنیا یەک کاندیدی دەبێت.

ئەم رێککەوتنەی گۆڕان و یەکێتی لە کاتێکدایە، گۆڕان و پارتی رێککەوتنیان ھەیە و لە حکومەتدا بەشدارن، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پارتی نیگەرانە لە رێککەوتنی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی و ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی حکومەتی لە گۆڕان کردووە.

رێککەوتنەکەی ئەم لایەنانە بە جۆرێکە، کە کورسی بۆ یەکتر بە جێبھێڵن و لایەنەکان بتوانن دەنگی پێویست بێن بۆ بردنەوەی کورسی و نەھێڵن ئۆپۆزسیۆن دەنگ بھێنێت.


‌نوێترین