×

نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لەماوەی ٨ ساڵی رابردوودا بەرزبوەوە

 2020-06-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لەگەڵ دەرکەوتنی شەپۆلی دووەمی ڤایرەسی کۆرۆنا و زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدان لە جیھاندا نرخی زێڕ روی لەبەرزبوونەوە کردووە و ئێوارەی ئەمرۆش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە ١٧٧٠ دۆلار کە ئەوەش بەرزترین ئاستیەتی لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە تا ئێستا



ھاوکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ لە بازارەکانی ھەرێمدا بۆ ٢٦٨ ھەزار دینار بەرزبووەوە کە بەھەمان شێوە بەزرترین ئاستە لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە

بەرزبونەوەی نرخی زێر پەیوستە بە ناسەقامگیریی باری ئابوری وڵاتان و دابەزینی پشکی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیھان و دابەزینی بەھای دۆلارەوە

نرخی زێڕ لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە تا ئێستا بەردەوام ھەوڵی بەرزبونەوەی داوە و بەپێی پێشبینی شارەزایان پێدەچێت لە کۆتایی ئەمساڵ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەی ١٩٠٠ دۆلار بەرزببێتەوە


‌نوێترین