×

تمەنی ئێرانی بۆ نزمترینی ئاستی لە مێژووی ئێراندا دابەزی

 2020-07-18
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئەمڕۆ شەممە نرخی تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاستى لە مێژووی ئێراندا دابەزی و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٥٤٠ ھەزار تمەنی ئێرانییە.

نوسینگەکانی ئاڵو گۆڕی دراو لە سلێمانی رایانگەیاند، ئەمرۆ شەممە١٨ی تەموزی ٢٠٢٠، لەگەل دابەزینی گەورەی تمەنی ئێرانی، خەڵکێکی زۆر ڕووی کردوەتە کڕینی تمن چ بەشێوەی حەواڵە یان ئاڵوگۆر پێکردن و چاوەرێش دەکرێت زیاتریش دابەزێت.

ھۆکاری بەردەوام دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی بەرانبەر دراوە جیھانییەکان بەتایبەتی دۆلار، بۆ سەپاندنی سزا ئابورییەکانی ئەمریکایە بەسەر تاران و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەرێتەوە.

 


‌نوێترین