×

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمارکرد

 2020-07-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
زیاتر لە مانگێکە نرخی زێڕ بەردەوامە لەبەرزبونەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیھانییەکاندا لوتکەیەکی دیکەی بەرزبونەوەی تۆمارکرد کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژوی مرۆڤایەتیدا.

لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ١٩٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ھاوکات زەرەنەگەری محەمەد لە سلێمانی بە دامەزراوەی میدیایی وڵاتەکەمی راگەیاند، لە ئێستادا مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨٨ ھەزار دینارە.

شارازایانی بواری ئابوری ئاماژە بەوەدەکەن ئەگەری زۆرە نرخی ھەر ئۆنسەیەک بگاتە ٢ھەزار دۆلار.

بەرزبونەوەی نرخی زێر پەیوەستە بە دابەزینی بەھای دۆلاری ئەمریکی و زیادبونی خواست لەسەر ئەو کاڵایە بەھۆی زۆربوونی رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا و ناسەقامگیربوونی گەشەی ئابوریی لە جیھاندا.

 


‌نوێترین