×

نرخی زێڕ بۆ زیاتر لە سێ ھەزار دۆلار بەرزدەبێتەوە

 2020-08-06
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمارکردووە کە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بە دوو ھەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوه‌ و بۆ ساڵى ئاينده‌ش ده‌گاته‌ سێ هه‌زار دۆلار.

بەپێی پێشبینی بانکە جیھانییەکان و شارازایانی بواری ئابوری ئەگەری زۆرە نرخی ھەر ئۆنسەیەک زێڕ لە ساڵی داھاتوودا بۆ سێ ھەزار دۆلار بەرزبێتەوە.

زیاتر لە مانگێکە نرخی زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، تەنھا لە ئەمساڵدا بەھاکەی لە ٣٥% زیایدیکردووە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی وەک کاڵایەکی پارێزرا و مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت لە سایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگیری بەھای دۆلار و نرخی نەوت لە بازاڕەکانتی جیھاندا.

 


‌نوێترین