×

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد ھەڵوەشایەوە

 2020-08-25
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
سزای سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بانەی رۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵوەشێندرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ ئەو دادگایەی کە سزاکەی بەسەردا سەپێندراوە.

رێکخراوی ھەنگاو تایبەت بە مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، سزای سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بانە بە ناوی سامان کەریمی، بە ھۆی کەمو کوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە ھەڵوەشێندراوەتەوە و بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە گەڕێندراوەتەوە.

سامان کەریمی، تەمەن ٢٥ ساڵ، لە ١٣ی ١١ی ساڵی ٢٠١٨، لەلایەن ھێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرکرا و دوای سێ مانگ گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە.

لە ١٢ی ١١ی ساڵی رابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی بەغی و ھاوکاری و ئەندامێتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێدارەدان و ١٣ ساڵ بەندکردنی بە سەردا سەپاوە.

 


‌نوێترین