×

سوپای پاسداران تەقەیان لە ھاوڵاتییەکی ھەرێم کرد و کوشتیان

 2020-08-26
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
رێکخراوی ھەنگاو بڵاویکردەوە، بە تەقەی راستەوخۆی سوپای پاسداران ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان لە بەرزاییەکانی قەندیل، گیانی لە دەستدا.

رێکخراوی ھەنگاو تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی ٢٣ی ئەم مانگە ھاوڵاتییەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی کڕینی ئاژەڵ چووەتە بەرزاییەکانی قەندیل لە سنووری پیرانشار و لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە تەقەی راستەوخۆ کوژراوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ناسنامەی ئەو ھاوڵاتییە (‌ یوسف محەمەد عەبدوڵا رەشە،)ە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستانە بە مەبەستی کڕینی ئاژەڵ رووی لەو شوێنە کردبوو.

ئەوە لەکاتێکدایە، تا ئێستا میدیاکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان، ھەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو ھاوڵاتییەی ھەرێمی کوردستانیان بڵاونەکردووەتەوە.

 


‌نوێترین